٣٠ ئاب ٢٠١٦ - ٠٦:٢٨
ڕێژەی بێکاری پارێزگا تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ ٥/١٥ لەسەد کەم دەکەینەوە

ارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: بەڵین بە خەڵکی کرماشان دەدەین تا کۆتایی ساڵی ٩٥ ڕێژەی بیکاری پارێزگا بۆ ٥/١٥ لەسەد کەم بکەینەوە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :ئەسەدۆڵڵا ڕازانی ئەمرۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کارگێڕی پارێزگای کرماشان کە بە بەشداری مەحموود حوجەتی وەزیری جیهادی کشتوکاڵ، مورتەزا ڕەحمانی موەحەد جێگری گەشتیاری ڕێکخراوی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری وڵات و بەڕێوەبەری بەڕێوەبررایەتیە جۆراوجۆرەکانی پارێزگا لە هۆڵی شەهیدانی دەوڵەتی پارێزگاری کرماشان بەڕێوەچوو، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە حەوتەی دەوڵەتی ئەمساڵ دوایین حەوتەی دەوڵەتی یازدەهەم دەبێت کە تێیدا ڕاپۆرتێک لەسەر کاری دەوڵەت لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە ئاستی وڵاتدا پێشکەشکرا، ڕایگەیاند: پارێزگاری کرماشان خەریکی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی نامیلکەیەکە کە تێیدا ڕاپۆرتێک لەسەر کارەکانی فەرمانگە و دام و دەزگاکانی پەیوەندییدار بە دەوڵەت لە ماوەی ئەم سی ساڵەدا پێشکەش دەکات.
ئەو لە درێژەدا وتی: گەشتەکەی ڕیبەری مەزن لە ساڵی ٩١ و گەشتی سەرۆک کۆمار لە ساڵی ٩٥ بۆ پارێزگای کرماشان لەم پارێزگایەدا وەک خاڵی وەرچەرخان هەژمار دەکرێن.
پارێزگاری کرماشان بازرگانی لەگەڵ عێراقی بە یەکیک لە توانا باشەکانی پارێزگای کرماشان لەقەڵمدا و ڕایگەیاند: بەو پێیە ئەو هێڵی شەمەندەفەرەی کە ئێستا خەریکە دروست دەکرێت، بە پەیوەست بوونی بە سنوورەوە جێگرەوەیەکی باشی گواستنەوەی کەلوپەل لە ڕێگای تورکیاوە دەبێت.
ئەو تیشکی خستەسەر ئەوەی کە: کرماشان دەروازەی بازرگانی رۆژئاوای وڵاتە بابەتێک کە بە باشی کەڵکمان لێ وەرنەگرتووە.
ڕازانی ئاماژەی بە ناوجەی ئازادی بازرگانی قەسری شیرین کرد و ڕایگەیاند: دروستکردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی قەسری شیرین ماوەیەکی زۆرە کاری بۆ دەکرێت و لە گەشتەکەی سەرۆک کۆماردا بریاردرا کە ئەم باباتە لە دەرەوەی سەرە لە دوڵەتدا بەدواداچوون بۆ کارەکانی بکرێت و پرۆژە یاساکەی پێشکەش بە مەجلیس بکرێت تا لەگەڵ ٧ ناوچەی دیکە لە مەجلیسدا پرۆژەکەیان پەسەند بکرێت.
ئەو دروستکردنی ژێرخانەکانی بە بنەمای پەرەسەندن هەژمار کرد و ڕایگەیاند: ئەگەر ژێرخانی وەکوو شەمەندەفەر نەبێت پەرەپێدان ڕوو نادات و هەر لەم پێناوەشدا دەوڵەت ١٢٠ ملیارد تمەنی بۆ پرۆژەی شەمەندەفەری کرماشان تەرخان کردووە.
ڕازانی لە تەرخان کردنی ساڵانی ٢ هەزار ملیارد تمەن لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ گواستنەوەی ئاوی ناوچە گەرمیانییەکان هەواڵی دا و وتی: ئەگەر ئەم پرۆژەیە کۆتایی پێبێت ٥٠ هەزار دۆنم لە زەوییەکانی پارێزگا لەم ڕێگایەوە دەکرێن بە زەوی بەرئاو.
ئەو کرماشانی بە جەمسەری سێهەمی پێترۆکیمیای وڵات لە قەڵەمدا و ڕایگەیاند: پرۆژەی پێترۆکیمیای ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا بە ٦/١ ملیارد یۆرۆ سەرمایەدانەری و هەروەها پرۆژەی پێترۆکیمیای ئامۆنیاک بە ٢٥٠ میلیۆن سەرمایەدانەری لە پرۆژەکانی دیکەی پێترۆکیمیای پاریزگا لە حەوتەی دەوڵەت دان.
پارێزگاری کرماشان لە خێراتربوونی ئەنجامدانی پرۆژەی پاڵاوگەی ئاناهیتا هەواڵی دا و سەبارەت بە ئۆتۆمبیلسازی سەحنەش ڕایگەیاند: ئۆتۆمبیلسازی سەحنە تا کۆتایی ساڵی ٩٥ بە بەرهەمهێنانی ٣٠ هەزار ئۆتۆمبیل دەکرێتەوە و پاش ئەمە قۆناغی بەرهەمهێنانی ١٠٠ هەزار ئۆتۆمبیل دەست پێدەکات.
ئەو ئاماژەی بە کیشەی بێکاری لە پارێزگای کرماشان کرد و وتی: ڕێژەی بێکاری پارێزگای کرماشان لەگەڵ ئاستی وڵات مەودایەکی ٧ و نیو یەکەیی هەیە و ئەم مەودایش زۆر گەورەیە و دەبێت ئەم مەودایە کورت بکەینەوە.
ڕازانی بەڵێنی بە خەڵکی پارێزگای کرماشان دا کە تاکۆتایی ساڵی ٩٥ ڕێژەی بێکاری پارێزگا لە ٥/١٧ لەسەدە بۆ ٥/١٥ لەسەد کەم بکەنەوە....

کۆتایی کورتە نامە/310